دەستوری ماڵی کورد

دەستوری ماڵی کورد لە شاری تۆرۆنتۆ و دەوروبەری

بەمەبەستی ئاسانکاری لەم دەستورەدا، ، (ماڵی کورد لەشاری تۆرۆنتۆ و دەوروبەری) کورتکراوەتەوە بۆ ماڵی کورد. کورد : ئەو تاکانەن کە دابەش بوونە بەسەر ووڵاتانی تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا ، وە جیاوازی کەلتوری و زمان و نەژادییان هەیە لەگەڵ ئەو نەتەوانەی تر کە لەم ووڵاتاندا دەژین. کوردستانی: هەر تاکێک کە لە چوارچێوەی سنوری کوردستاندا بژیت، کەسێکی کوردستانییە. کەسی کوردستانی ئەکرێت وەک نەژاد کورد نەبێت، بەڵکو سەر بەنەتەوەیەکی تر بێت، (ئاشوری ، تورکمان، عەرەب، تورک ، فارس و ئەرمەنی و هتد) بەپێی یاسا: مەبەست لەو بڕیارانەیە کە لەم دەستورەدا بەپێی ڕێکەوتن و دەنگدان جێکەوتە بوون و ئەندامانی ماڵی کورد پابەندن پێیەوە بۆ ڕاپەڕاندن و ئەنجامدانی کار و چالاکییەکانی ماڵی کورد. کۆنگرە: کوبونەوەی گشتی ماڵی کوردە کە لەلایەن ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنەوە ڕێکدەخرێت بە پشت بەستن بە یاساو بڕگەکانی ناو ئەم دەستورە بەڕێوە دەچێت. بڕگەی یاسای: بریتیە لەو بەشە یاسایەی کە بە هاوکاریکردن لە گەڵ هەرێمی ئۆنتاریۆدا کاری پێدەکرێت

بڕگەی یەکەم

(ناوی ئەم ڕێکخراوەیە بەم شێوەیە (ماڵی کورد لەشاری تۆرنتۆ و دەوروبەری

بڕگەی دووەم

ناونیشانی ئۆفیسی تۆمارکراوی ماڵی کورد بەم شێوەیە

(2760 Victoria Park Ave, Unit 205, M2J 4A8, North York )

بڕگەی سێیەم

کورد بەبێ گوێدان بە وابەستەبوونی تاکەکان بە بیربڕوای سیاسی و فکری و حزبی، ماڵی کورد بە ئەرکی خۆی دەزانی کە ئەو کوردانەی کە لەشاری تۆرۆنتۆ و دەوروبەری دژین کوبکاتەوە و ڕێکیان بخات لە نێو ماڵی کورددا. • ناساندنی کەلتوری ئاشتیخوازانەی کوردستانیان و وەستانەوە بەڕووی هەمو جۆرەکانی توندوتیژیدا. • ناساندنی زمان و کەلتور و بۆنەکانی کوردستان لە ناو کوردستانیان و کۆمەڵگای کەنەدی بەگشتی. • دابینکردنی و وانەی فێربوونی زمانی کوردی و یارمەتیدانی کوردستانیان بۆ فێربوون یاخوود دۆزینەوەی کار و شوێنی نیشتەجێبوون. • هەوڵدان بۆ پەیوەندی گرتن بە کۆمیونتیە جیاوازەکانەوە کە لە شاری تۆرۆنتۆ و دەوروبەی دەژین بەبێ جیاوازی کردن لە نێوانیاندا بۆ هاوکاریکردن لە چالاکیەکاندا. • ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرێکی توندوتیژی کە دژ بە ژنان و مناڵان ئەنجامدەدرێت، وەپاڵپشتی کردنی مافەکانی ژنان و یەکسانی هەمەلایەنەی نێوان ژن و پیاو. • بەرگریکردن و پاڵپشتی پرسی ڕەوای کورد بۆ بەدەستهێنانی مافەکان و ئاشناکردنی کۆمەڵگای کەنەدی و حکومەتەکەی بە پرسی ڕەوای خەڵکی کوردستان و مافەکانیان. • دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان سەرمایەدارانی کەنەدی و کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان. • پەیوەندی گرتن و داواکرندی یارمەتی لە ڕێکخراوە کەنەدیەکان و حکومەتی کەنەدا بۆ دامەزراندی کەناڵێکی میدیای بۆ گەیاندنی دەنگی کوردستانیان و پرسە نەتەویەکانی خەڵکی کوردستان

بڕگەی چوارەم: ئەندامگیری

هەموو تاکێکی کوردستانی کە تەمەنی لە سەری ١٦ ساڵەوەیە مافی ئەوەی هەیە کە ببێتە ئەندامی ماڵی کورد

بڕگەی پێنجەم

هەر ئەندامێکی ماڵی کورد پێویستە ئابوونەی مانگانە بدات، وە دەستەی بەڕێوەبردن پشنیاری بڕێکی دیاریکراو دەکات بۆ ئابوونە تاکو لە کۆنگرەدا پەسەند بکرێت

بڕگەی شەشەم: ڕێکخستن

ا- ماڵی کورد دەستەیەکی بەڕێوبردنی هەیە کەبریتین لە: ١-سەرۆک ٢-جێگری سەرۆک ٣-سکرتێر ٤- بەرپرسی دارای ٥- شەش ئەندامی بەڕێوبردن ب- ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن دەبێت هەلبژێردرێن و دەستنیشان بکرێن بەم شێوەیەی خوارەوە

ا- ماڵی کورد دەستەیەکی بەڕێوبردنی هەیە کەبریتین لە: ١-سەرۆک ٢-جێگری سەرۆک ٣-سکرتێر ٤- بەرپرسی دارای ٥- شەش ئەندامی بەڕێوبردن

ب- ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن دەبێت هەلبژێردرێن و دەستنیشان بکرێن بەم شێوەیەی خوارەوە

سەرۆک و جێگری سەرۆک و بەرپرسی دارای و سکرتێر لە گۆنگرەی ساڵانەی ماڵی کورددا هەڵئەبژێردرێن لەلایەن ئەندامانەوە بەلەبەرچاوگرتنی ئەم خاڵانەی خوارەوە: • دەستەی بەڕێوەبردن ٤٥ رۆژ پێش بەستنی کۆنگرە ناوی کاندێدەکان بۆ دەستەی بەڕێوبردنی داهاتوو دەستنیشان دەکات کە لانی کەم لە لایەن ٣ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنەوە پێشنیار کراوە. وەبەبێ هۆکار یان بەڵگەی سەلمێنراوە هیچ کەسێکی پێشنیارکراو نابێت ڕەتکرێتەوە. • ئەندامی کاندیدکراو بۆ دەستەی بەڕێوەبردن دەبێت پێش هەڵبژاردن بە سێ مانگ ئەندامێکی کارا بوبێت. • ئەندام بوون لە دەستەی بەڕێوەبردندا دەبێت بەزۆرینەی دەنگەکان بێت. • سەرۆک، جێگری سەرۆک، بەرپرسی دارای وسکرتێری پێویستە: • زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی بە تەواوی بزانن • خاوەنی بڕوانامەی دپلۆم یاخوود بەرزتر بن • ئەندام یاخوود چالاکەوانی هیچ ڕێکخراوێکی تری کەنەدی نا حکومی نەبن لەبەر بەرژەوەندی ماڵی کورد و بەردەوام بوونی چالاکییەکانی، بۆ دوو کۆنگرە پێنج لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن لە دەستەی بەڕێوەبردندا ئەمێننەوە بۆ هاوکاریکردن و یارمەتیدانی دەستەی بەرێوەبردنی تازە. ٢- پۆستەکانی دەستەی بەڕێوەبردن دەبێت بەتاڵ نەبن ، وە هەرکاتێک کە ئەندامێک وازدەهێنێت، دەبێت لە ناوەڕاستی دەورەی کارەکانی دەستەی بەڕێوبردندا جێگەی بەو ئەندامانە پربکرێتەوە کە لە کۆنگرەدا ڕێژەی دەنگەکانیان لە دوای ڕێژەی دەنگەکانی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنەوە بوون. ٣- لانی کەم دەبێت ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبردن ژن بێت. ٤- گرنگی بدرێت بە پێکهاتەی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن کە پێک هاتوو بن لەهەرچوار بەشەکەی کوردستان، وەلانی کەم دەبێت ئەندامێک لە هەر یەکێک لە بەشەکانی کوردستان دەستنیشان بکرێت وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردن بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕێژەی ئەو دەنگانەی کە بەدەستی هێناوە، وە ئەگەر ڕکابەری نەبوو لەهەمان بەشی کوردستان.

دەستەی تازە هەڵبژێرداو بۆ بەڕێوەبردنی چالاکیەکانی ماڵی کورد، دەبێت دوای کۆتای هاتنی کۆنگرە دەست بەکار و چالاکییەکانی بکات -C

بەشی دووەم

ا- کۆنگرە جێگەی کۆکردنەوەی تەواوی ئەندامانی ماڵی کوردە، کە پێش کۆنگرە بە شەش مانگ لە پەیوەندیەکی توندوتۆڵدا بوونە لەگەڵ ماڵی کورد، بە لەبەرچاوگرتنی بڕیاری تایبەت بۆئەندامانی شەرەف. 2- کۆنگرە باڵاترین شوێنە بە گەڵاڵە کردنی یاسا و بڕیارە سەرەکییەکانی

our Impact

INROLLED IN KURDISH CLASS

INROLLED IN KURDISHHOUSE SHELTER

INROLLED IN YOGA CLASS